سەعدون کاکەیی

گوڵ هەورامی شێوە

بە دەنگی: سەعدون کاکەیی
شێوەزار: سۆرانی
272
هۆ مردم من مردم گوڵ هەورامی شێوە
ئەرێ لێم گەڕێ ماچ کەم باوانم گیانە ئەو دەم و لێوە

ئەرێ هەورامان خۆشە باوانم جا بەو شێخانەوە
جا بەو تەکیە و حوجرەی گیانە شێخ عوسمانەوە
هۆ مردم من مردم گوڵ هەورامی شێوە
ئەرێ لێم گەڕێ ماچ کەم باوانم گیانە ئەو دەم و لێوە

ئەرێ ئەحماوایش خۆشە باوانم ئەرێ بەو سەیرانەکەی
جا پۆل پۆل نازداران گیانە پای شەتاوەکەی
هۆ مردم من مردم گوڵ هەورامی شێوە
ئەرێ من دێم بۆ پێشوازت باوانم جا تۆش بێ لە ڕێوە

شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزم جا نەکەم بە بۆوە
ئەرێ تا گوڵمان بۆ دێ گیانە لە خزمەت تۆوە
هۆ مردم من مردم گوڵ هەورامی شێوە
ئەرێ لێم گەڕێ ماچ کەم باوانم گیانە ئەو دەم و لێوە