پیرەمێردێ چووبوو خوەندەگەهێ گوندێ
لە حەوشێدا ڕاوەستیا دەورەیان لێ دا مامۆستا
گوتی ها خاڵە گیان؟
چیت گەرەکە ها خاڵە گیان؟
پیرەمێردی بەستەزمان پشتی چەمابوو وەک گۆچان
لە مامۆستا ڕۆنی(ڕوانی) و بە دلۆڤانی گوتی
ها مامۆستا گیان
توخوا مامۆستا گیان
بەقوربان مامۆستا گیان
فێرم ناکەی چۆن بنووسم کوردستان؟
ها مامۆستا گیان؟
فێرم ناکەی چۆن بنووسم کوردستان؟