ناسر ڕەزازی

کەی تۆم دیوە کەی ئەتناسم ١

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
341
وەک سیحرباز هاتووی بەندی دەلەسە
ئەخەیتە پێم، دیلم ئەکەی، نە بەسە!
بەس تەفرەم بە، بەس بە ئەفسوون گێلم کە
بەس کوێرم کە، ئەمجا دوشمن شێلم کە!
کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟
دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟

عومری جوانیم لە هێلانەی بێڕەنجا
چەن بێ تاسە، چەن ئاسوودە ئەگونجا؟
گوێم پڕ بووە لە ئەفسانەی دڵداری
بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی و عەیاری!
کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟
دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟

تا ناسیمت، زوو خۆت هاویشتە سەر ڕێم
دێوجامە ت ڕاگرت و نیشانت دا پێم
هاوار! تومەز لەودێو پەردەی گوڵ گوڵین
لەکارا بوو! بیری بەد، دەستی خوێنین!
بە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی سروشتی،
دائەفلیقێ هەر دڵێ کەوتە مشتی!
کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟
دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟