کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟وەک سیحرباز هاتووی بەندی دەلەسەئەخەیتە پێم، دیلم ئەکەی، نا بەسە!کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟بەس تەفرەم بە، بەس بە ئەفسوون گێلم کەبەس کوێرم کە، ئەمجا دوشمن شێلم کە!گوێم پڕ بووە لە ئەفسانە ی دڵداریبە لەعنەت بێ زوهرەی جوانی و عەیاری!کەی تۆم دیوە؟ کەی ئەتناسم؟ کەی؟ کەی؟ کەی؟دڵداری چی؟ پەیمانی چی؟ حەی؟ حەی؟ حەی؟