محەمەد ماملێ

سەوزە مەڕۆ سەوزە گیان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
351
بەشڵێوە و باران سەوزە گیان مەمنێژن یاران ئاخر مەمنێژن یاران

دێنە سەر قەبرم سەوزە گیان غەریبی شاران ئاخر غەریبی شاران

سەوزە مەڕۆ سەوزە گیان سەوزەڵەی ماڵم گیانە سەوزەڵەی ماڵم

نەخۆش نەکەوی سەوزە گیان نەشکێنی باڵم ڕەببی کافر بە حاڵم

یارانی ئازیز نازەنین کۆڕێ ببەستن هاوار کۆڕێ ببەستن

لەسەر قەبرەکەم ئازیزم تاوێ ڕاوەستن گیانە تاوێک ڕاوەستن

سەوزە مەڕۆ سەوزە گیان سەوزەڵەی کاکی ئاخر سەوزەڵەی کاکی

خۆ من زووم زانی سەوزە گیان تۆ بۆ من چاکی ئاخر تۆ بۆ من چاکی

ڕێگاکەم دوورە سەوزە گیان دوور کەوتۆتەوە گیانە دوور کەوتۆتەوە

مەیلی جارانت سەوزە گیان کەم کردۆتەوە ئاخر کەم کردۆتەوە

سەوزە مەڕۆ سەوزە گیان سەوزەڵەی ماڵم گیانە سەوزەڵەی ماڵم

نەخۆش نەکەوی سەوزە گیان نەشکێنی باڵم ڕەببی کافر بە حاڵم