نەجمەدین غوڵامی

کەتانە و کەتانە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
401
دەرمانی زامان دەردەکەی کاریم
هامڕازی ناڵەی شەوان بێداریم
کەتانە و کەتانە خانمەکەی گوڵم
پا و پێڵات وە بان پەڕەکەی دڵم

ڕاحەتی جەستەی مەینەت بارەکەم
تەسکینی دڵەی پڕ جەخارەکەم
کەتانە و کەتانە کچە سەقزی
بێنە ماچت کەم بۆ لە من زیزی

نازک تەدارەک فەسڵی وەهاران
شیرین ئارایش هەردە و کۆساران
کەتانە و کەتانە شل بێ بەڕێوە
وەک بەفری کوێستان زەردەی خۆر پێوە

گوڵ چون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان
وەفراوان چون سەیل دیدەی من جۆشان
کەتانە و کەتانە کچە سنەیی
بێنە ماچت کەم تازەپێگەیی