چەند ڕۆژێکە دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات ئەکاچاوم مەیلی سەرچنار و شنە و ئاوی وڵات ئەکائەی نیشتمان ئێمە بێ تۆ ڕووبارێکین ڕۆخمان کوژراوئێمە لێرە ئێمە بێ تۆ بەهارێکین گوڵمان کوژراوخۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانییەک دەهاتمەوەلە شەقاما لە کۆڵانا وەک پەپوولە ئەخولامەوەئەی نیشتمان قەزای بەفری کوێستانەکەت لە ئێرە خەمقەزای هۆبەی گەرمیانەکەت سەد هەزار جار لە ئێرە خەمچۆلەکەی سەر هەر چڵێکت سەد کەناری ئێرە دێنێشەرم و بزەی هەر شۆخێکت سەد فریشتەی ئێرە دێنێچۆن بیر دەچێ بادەی ئەوێ و چپە و ڕازی دڵدارانیگەڵای زەردی پیرەدار و کوانووی گەرمی ئێوارانی