زەکەریا عەبدوڵڵا

مەیلی وڵات

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تیلیناز
شێوەزار: سۆرانی
327
ئاخ
ئەی نیشتمان
چۆلەکەی سەر هەر چڵێکت سەد کەناری ئێرە دێنێ
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت سەد فریشتەی ئێرە دێنێ

چەند ڕۆژێکە دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات دەکا
چاوم مەیلی پیرە قەڵا و شنە و ئاوی وڵات دەکا
خۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانییەک من دەهاتمەوە
لە کۆڵانا لە شەقاما جارێکی تر من دەخولامەوە
ئەی نیشتمان دۆزەخیش بی هەر بەهەشتی ئێمەی بەخوا
خوێنمان بۆ تۆ دڵمان بۆ تۆ، تۆ بەهەشتی ئێمەی بەخوا
ئەی نیشتمان قەزای هۆبەی کوێستانەکەت لە ئێرە خەم
قەزای هۆبەی گەرمیانەکەت لە ئێرە خەم ئازیزم
چۆلەکەی هەر سەرچڵێکت سەد کەناری ئێرە دەهێنێ
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت سەد فریشتەی ئێرە دەهێنێ
ئەی نیشتمان دۆزەخیش بی هەر بەهەشتی ئێمەی بەخوا
خوێنمان بۆ تۆ دڵمان بۆ تۆ، تۆ بەهەشتی ئێمەی بەخوا
خۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانییەک من دەهاتمەوە
لە کۆڵانا لە شەقاما جارێکی تر من دەخولامەوە

ئەلبومی تێلیناز ساڵی ٢٠٠٤
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: ئیسماعیل خورماڵی
ئامادەکردن: چنار تەپەچیک