
سەیری زەمان گۆڕاوە عاشقان دڵیان بڕاوە
چارەیان هیچ نەماوە و نەماوە و نەماوە
سەیری زەمان گۆڕاوە و گۆڕاوە و گۆڕاوە
عاشقان هەمووی دڵ برین بە جارێ بێزارن لە ژین
چ بکەن چارەیان نەماوە و نەماوە و نەماوە
سەیری زەمان گۆڕاوە و گۆڕاوە و گۆڕاوە
شادی لە ژین نەماوە بە یار بڵێن بۆ تۆراوە
سەیری زەمان گۆڕاوە و گۆڕاوە و گۆڕاوە
عاشقان دڵیان بڕاوە و بڕاوە و بڕاوە
دەکەم هاوار و ناڵە وا فەوتاوم بەم حاڵە
سەیری زەمان گۆڕاوە و گۆڕاوە و گۆڕاوە
ئەو دڵەم لە ڕێی داناوە و داناوە و داناوە
ئەو یارە زۆر بێوەفایە ڕۆحمێ لەو دڵەی نایە
سەیری زەمان گۆڕاوە و گۆڕاوە و گۆڕاوە
عاشقان دڵیان بڕاوە و بڕاوە و بڕاوە