حەمید حەمیدی

خاکی کووچەی یارەکەم

بە دەنگی: حەمید حەمیدی
شێوەزار: سۆرانی
291
خاکی کووچەی یارەکەم ئکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕوخسار و نگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە
بۆچی بەم دەردەم ئەبەی تۆ خۆت ئەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکاو و لوولت دایمە هەر شینمە
گێژەلووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە
خەڵک ئەڵێن کفرە مەکە بەم تەرحە مەدحی یاری خۆت
گوێگرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە
کەی خەیاڵم بێتە دی یاران بڵێم ئۆخەی منم
وا کە قۆڵێ یاری خۆم ئیمشەو لە ژێر باڵینمە
گیانە بەهەشتم پێ بدەن بەخوا بەهەشتم بێ تۆ قەت ناوێ
وەڵا بە گیانت، گیانی شیرینم ناسرەوێ تاوێ