میکائیل مەهابادی

خاکی کووچەی یارەکەم و کەتانە

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
407
خاکی کووچەی یارەکەم تەکسیری شادی و ژینمە
نووری ڕوخسار و نیگاهت هێزی ئەژنۆ و تینمە
بۆچی بەم دەردەم ئەبەی خۆ خۆت دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکاو و لوولت دایمە هەر شینمە
هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەلووکەش نامڕفێنێ چون یارەکەم ئایینمە

کەتان کەتانە ئەی هاوار ئەمرم کەتانە دیدەم کەتانە
بێنە ماچت کەم ئەی هاوار دەم بچکۆلانە خاڵ دانە دانە
بێنە ماچت کەم ئەی هاوار خاڵ دانە دانە چەندە چەند جوانە

وەنەوشەم دەچنی ئەی هاوار پەنجەم دا لە گوڵ
شەوگارم شەق کرد ئەی هاوار نەگەیم بە دڵ دیدەم کەتانە
کەتان کەتانە ئەی هاوار عەمرم کەتانە دیدەم کەتانە
بێنە ماچت کەم ئەی هاوار خاڵ دانە دانە دەم بچکۆلانە

هەی داد هەی بێداد ئەی هاوار خۆ من نەماوم
وەک جۆگەلەی ئاو ئەی هاوار خوێن دێ لە چاوم دینم کەتانە
کەتان کەتانە ئەی هاوار عەمرم کەتانە دیدەم کەتانە
بێنە ماچت کەم ئەی هاوار خاڵ دانە دانە دیدەم کەتانە