مەزهەر خالقی

بازی بێریان ٢

بە دەنگی: مەزهەر خالقی
شێوەزار: سۆرانی
646
بازی بێریان چڕ و کێوە ئەمان ئەمان
بێری دێن گوارەیان زێڕە
تەشی دەڕێسن بەڕێوە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ ئەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون ئەکەن جەرگ و هەناوان

بازی بێریان لە دەراوان ئەمان ئەمان
لە نێو گیامەند* و چەپاوەن*
قیبلەی ئاواتە بۆ دڵان ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ ئەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون ئەکەن جەرگ و هەناوان

بازی بێریان دوورەدەستە ئەمان ئەمان
بێری دێن دەستە بە دەستە
هەرچی ڕادەبرێ چاو مەستە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ ئەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون ئەکەن جەرگ و هەناوان

بازی بێریان دوورەدێیە ئەمان ئەمان
بیری دێن شیرمەشکیان پێیە
خۆم ڕاوەستام لەسەر ڕێیە ئەمان ئەمان
یارکۆڵێ خۆی چاوی لێیە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ ئەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون ئەکەن جەرگ و هەناوان
*= ئەو بەشە درووستەکەی دەبێتە "گیابەند و خاوان".