حەسەن زیرەک

بازی بێریان

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
337
بازی بێریان دوورەماڵە ئەمان ئامان
بێری دێن دڵ دەبەن وەی وەی چاویان خەزاڵە
بێنە ماچ کەم ئەو لێوە ئاڵە ئامان ئامان
یانە بگوشم ئەو پرتەقاڵە ئامان ئامان
ئامان یار دیدەم یار بۆچم دەکوژی
کە دەمکوژی ئاخ بۆ خوێنم دەمژی

بازی بێریان دوورەدێیه ئامان ئامان
بیری دێن دڵ دەبەن وەی وەی شیرمەشکیان پێیه
یارم شۆخە گوارە لە گوێیە ئامان ئامان
ئامان یار دیدەم یار بۆچم دەکوژی
کە کوشتوومت ئاخ بۆ خوێنم دەمژی

مەقام:
دەلا لۆ لۆ... دەلا لێ لێ...
کوڕ دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە
لە بەحرانم دەگەڕێتەوە گەمییە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە کەلەکە
ئەوڕۆ دەلا لۆ لۆ... لە عالەمێ خودایە بە تاڵان دەچێتەوە مەڕە، ماڵە، دەوڵەتە شەکە محەندەکە
لە منی هەژار بە تاڵان دەچێتەوە بەژنێکە باریکە و بە دوو چاوێ دە بەڵەکە دەلا لۆ لۆ دەلا لێ لێ دەلا لۆ لۆ ئاخ

بازی بێریان دوورەشارە ئامان ئامان
بێری دێن دڵ دەبەن چاویان خومارە
یارم شۆخە بە لەنجە و لارە ئامان ئامان
بێنە بگوشم ئەو دوو هەنارە ئامان ئامان
ئامان یار دیدەم یار بۆچم دەکوژی
کە کوشتوومت ئاخ [بۆ خوێنم دەمژی]