ناسر ڕەزازی

بازی بێریان ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
383
من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچی لوول و زوڵفی ئاڵۆز کۆتە و زەنجیرمە
قۆژبنی مەیخانە دایم گۆشەی تەفکیرمە
سوجدە بردن بۆ نیگاهێک کردەوە و تەدبیرمە
شێخی ئەو پیر و موسینە من جوانێ پیرمە

بازی بێریان دوورە شارە ئەمان ئەمان
بێری دێن دڵ دەبەن شیر مەشکیان بارە
بێنە ماچ کەم لێوت لەو خوارە ئەمان ئەمان
یانە بگوشم ئەو جووتە هەنارە ئەمان ئەمان
ئەمان یار دینم یار بۆچیم دەکوژی
دەمکوژی لەبەر چی بۆ، بۆ خوێنم دەمژی
بازی بێریان دوورە دێیە ئەمان ئەمان
بێری دێن دڵ دەبەن چیمەنیان جێیە
بێنە ماچ کەم دەمت لەو جێیە ئەمان ئەمان
یانە بگوشم ئەو جووتە بێیە ئەمان ئەمان
ئەمان یار دینم یار بۆچیم دەکوژی
دەمکوژی لەبەر چی تۆ، بۆ خوێنم دەمژی

بازی بێریان دوورە ماڵە ئەمان ئەمان
ئەمان یار دینم یار چاویان غەزاڵە
بێنە ماچ کەم ئەو لێوە ئەمان ئەمان
یانە بگوشم ئەو دوو پرتەقاڵە ئەمان ئەمان
ڕادەبڕن دڵ دەبەن بە غەمزەی چاوان
بە برژانگ کون دەکەن جەرگ و هەناوان