حەسەن زیرەک

بازی بێریان ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
334
ئای بازی بێریان دوورەدێیه ئامان ئامان
بیری دێن وەی وەی دڵ دەبەن شیرمەشکیان پێیه
بێنە بگوشم ئەو جووتە بێیە ئامان ئامان
ماچێک غەریبم مەیلم لێیە ئەمان ئەمان
ئەمان یار وەی وەی دینم یار بۆچم دەکوژی
کە دەمکوژی بۆ خوێنم دەمژی

بازی بێریان دوورەماڵە ئامان ئامان
بێری دێن وەی وەی بێری دێن چاویان خەزاڵە
بێنە بگوشم ئەو پرتەقاڵە ئامان ئامان
با ڕامووسم ئەو خەت و خاڵە ئامان ئامان
ئەمان یار وەی وەی دینم یار بۆچم دەکوژی
کە دەمکوژی بۆ خوێنم دەمژی

بازی بێریان دوورەکێوە ئەمان ئامان
بێری دێن ئەمان دڵ دەبەن چی بکەم گوارەیان زێوە
بێنە بگوشم ئەو جووتە سێوە ئەمان ئامان
بێنە ماچ کەم ئەو دەم و لێوە ئەمان ئامان
ئەمان یار وەی وەی دینم یار بۆچم دەکوژی
کە دەمکوژی بۆ خوێنم دەمژی

مەقام:
تا جەوان بووم
تاکو جەحێل بووم فرە پیر نەبووم
ئەمکرد ڕاوی باز بیللا سۆنەگیر نەبووم ئەی ئەمان ئامان ئەی ئامان
ئەرێ ئێستا کە پیرم
ئێستا کە پیر بووم من ئەگرم سۆنە
ئەرێ سۆنەش سڵ ئەکات لاڵ بم لە داوی کۆنە ئەی ئەمان...

بازی بێریان دوورەدێیە ئەمان ئامان
بێری دێن وەی وەی دڵ دەبەن شیر مەشکیان پێیە
بێنە ماچ کەم ئاخ من مەیلم لێیە ئەمان ئامان
بێنە بگوشم ئەو جووتە بێیە ئەمان ئامان
ئەمان یار وەی وەی گیانم یار بۆچم دەکوژی
کە دەمکوژی بۆ خوێنم دەمژی