خۆشم دەوێی خۆشەویستمهەر ئەتۆی ڕاز و مەبەستمبە دیتنێکت دە ڕۆژێدادروست دەبێ شێعر و هەڵبەستمگەرچی لەفزی خۆشەویستیلە ناو کوردان دەردی گرانەکە چۆن زەویێکی دێمەکاربە دایمە چاو لە بارانەزۆر فەقیر و هەژارێ دەیبۆ ژینی خۆی چاوەڕوانەخۆشم دەوێی خۆشەویستمبە پێی ئەندازە و پێی تواناخۆشم دەوێی خۆشەویستمبە خۆشەویستی خۆم بزانەوەکوو مەجنوون و فەرهادانبێ وچان و بێ هەدادانلە شاخ و دۆڵ لە دوای تۆمەمەڕۆ خاسەکەوی بەردانلە شاخ و دۆڵ لە دوای تۆمەوەک هەڵۆیە لەسەر بەردانهێندەی دی دڵ بە ناسۆر بمپشت نابەستم بە نامەردانخۆشم دەوێی خۆشەویستمنازانم چۆنت حاڵی کەملەبەر دەر و جیرانان دەیقەت ڕوو لە کووچەی وە ناکەمشەوانە کاتی نیوەی شەوبە تەلەفۆن حاڵیت دەکەمخۆشم دەوێی بە پێی تواناهەر ئەتۆی خۆشەویستەکەمگەر تۆ بار بکەی لەو شارەئەمنیش دەڕۆم سەفەر دەکەمکە تۆ جێ بێڵی ئەو شارەئەمنیش دەڕۆم شار چۆل دەکەمبە شەرعی محەمەدیش دەیخۆشەویستیم دایمە بووەلە تەریقەی ئیسلامەوەئەو خۆشەویستییە زیندووەباز هەم ئێستا بۆ تۆراویلەسەر چی لێم عاجز بووەدەڵێی پێم چۆلە ئەو شارەدنیا لە پێش چاو مردووەبە بێ باڵات چۆلە شارمکەسی تێدا نییە، مردووە