زیاد ئەسعەد

بگەڕێوە کیژی چیایی

بە دەنگی: زیاد ئەسعەد
شێوەزار: سۆرانی
271
چۆنت توانی هەموو شتێک لەبیر کەی بە ئاسانی
چۆنت توانی ڕێگای بێوەفایی بناسی
کەزیەت بکەیتە سێدارە و منی هەژاری پێ هەڵواسی
دە بگەڕێوە دە بگەڕێوە دە بگەڕێوە دە بگەڕێوە
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی
لەو ڕۆژەوە لە تۆ دوورم شادیم لا بۆتە بێگانە
ناخی گیانم پڕ لە خەمە چاوی شێعرم لە گریانە
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی

لەو ڕۆژەوە بەجێت هێشتووم خەم سەریان نا دڵی لاوم
بۆ خۆم بۆ تۆ بۆ دڵداری خوا دەزانێ چەن گریاوم
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی

لەو ڕۆژەوە لە تۆ دوورم بەهار لە تەمەنم زیزە
زەردی سەرتاپای داگرتووم گەڵاڕێزانە، پاییزە
بگەڕێوە کیژی چیایی
جێم مەهێڵە بە تەنیایی