میکائیل مەهابادی

بگەڕێوە

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
ئەلبۆم: بگەڕێوە
شێوەزار: سۆرانی
283
بگەڕێوە هێشتا دڵم لە ڕێی تۆدا ئەشنێتەوە
تەمەن بەشی غوربەت ناکا جێژنێکە و ئەبڕێتەوە
بۆ کوێ ئەڕۆی کە تۆ دڵت هێشتا لێرە بەجێماوە
لەبەر قاپی ژوورەکەی خۆت وەکوو چرام داگیرساوە
بگەڕێوە بگەڕێوە گیانم بە قوربان بگەڕێوە

بگەڕێوە بگەڕێوە بگەڕێوە
شوێن پێی جاران وا خەریکە کاڵ بێتەوە
نەک بەجارێ لە غەریبی پێکەنینت بیر چێتەوە
نەبا ئەشک دوایین دێڕی نامەکانت بشواتەوە
ئەویش وەکوو خۆت بە بێدەنگی لە ناو بەفرا سارد بێتەوە
بگەڕێوە بگەڕێوە گیانم بە قوربان بگەڕێوە