زەکەریا عەبدوڵڵا

بگەڕێوە

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: بگەڕێوە
شێوەزار: سۆرانی
676
بگەڕێوە بۆ کوێ دەڕۆی لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی
لە ئامێزی من بترازێی لە هەر کوێ بی پەناهەندەی

بگەڕێوە نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەری
بگەڕێوە ژیان لێرە نەبادا مردن بێتە ڕێی

ماوایەکە ڕازی دڵم بە تۆ نەبێ ناکرێتەوە
بەسەرهاتی عیشقی ئێمە تا دونیایە نابڕێتەوە

بگەڕێوە چیدی ئاهـ و هەناسەی من با نەتگرێ
بێرەوە تۆ نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەرێ

شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ سەر دەخەمە نامورادی
تا ئەو ساتەی دەتبینمەوە نازانم لە کوێیە شادی

بگەڕێوە ژیان لێرە نەبادا مردن بێتە ڕێی

بگەڕێوە بۆ کوێ دەڕۆی لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی
بێ تۆ نەبێ ئاگری دڵم بە هیچکەسێ دانامرێ

ئەلبومی بگەڕێوە ساڵی ١٩٩٩
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو