زەکەریا عەبدوڵڵا

نازانم چۆن خۆشم ویستی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: بگەڕێوە
شێوەزار: سۆرانی
373
نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستی
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ

تۆ هەوێنی شیعری تازەی شەوانی پڕ ئەندێشەمی
تۆ برینی بە ئازاری ڕۆژانی پڕ لە کێشەمی
لە هەر کوێ بم خۆشم ئەوێی لە هەر کوێ بی بیرت ئەکەم
ئەو جێگایەی تۆی لێ نەبی بۆنی غەریبی لێ ئەکەم
نازانم چۆن خۆشم ویستی تا ئەوپەڕی خۆشەویستی
خولیای عەشقت هەموو شەوێ فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ

ئەلبومی بگەڕێوە ساڵی ١٩٩٩
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: حەسیب قەرەداخی