عەینەدین ئەڵماسی

نەرمە نەرمە

بە دەنگی: عەینەدین ئەڵماسی
شێوەزار: سۆرانی
356
نەخۆش و پەرێشانم هیلاک و مردوو و ماندووم
ئەعزای گیانم ئێش ئەکا نەک وەک ئەنیشکە و زانووم
زۆر بیر ئەدەم بە دنیا بێ ماڵ و وەزع و خانووم
خەفەتی تۆیشم زۆرە چۆن بێوەفای نەودوانووم
کاوڕی مەولووی پێغەمبەر بوویتە هەوێی کەیبانووم
نەرمە نەرمە نەرمە نەرمە گشت گیانی نەرمە
چارشێوەکەت لادە ئیسە کەی وادەی شەرمە
چارشێوەکەت لادە کاڵێ کەی وادەی شەرمە

لەبەر دەرکی حەسارۆ وەستا بووم بە دەمارۆ
تەزبێحم بە دەستۆ بوو جامانەم نابووە لارۆ
سەیری ڕێگەی کانیم کرد کەچی دیم هاتۆ یارۆ
وتم خوا گیان لەو کەڵکە بە دەمە کەومە خوارۆ
قازانجی منە چوونکە ئەکەومە باوەش یارۆ
جا با ماڵی خەزوورەی هەڵم بدڕن بە دارۆ
حوکمی ئێعدامم دەرچێ جێم خۆشە و نایمە خوارۆ
نەرمە نەرمە نەرمە نەرمە گشت گیانی نەرمە
چارشێوەکەت لادە کاڵێ کەی وادەی شەرمە
چارشێوەکەت لادە ئیسە کەی وادەی شەرمە

لەبەر ئەو چاوەی بمرم دایم عاشق بە شەڕە
بە بۆنی زولفی مەستم ئەڵێی ڕەیحانەی تەڕە
حەیف نییە تۆ بەو جوانییە شوو بکەی بەو ئاخرشەڕە
دوێنێ بۆم مەعلووم بووە ئێژن گوێی چەپی کەڕە
دە لایبە ئەو نابوودە چەندە نابار و لەڕە
بەشکەم وەرهەم هەڵهێنێ بێ بچین نەختێ هەڵپەڕە
نەرمە نەرمە نەرمە نەرمە گشت گیانی نەرمە
چارشێوەکەت لادە کاڵێ کەی وادەی شەرمە
چارشێوەکەت لادە ئیسە کەی وادەی شەرمە

نەخۆش و پەرێشانم هیلاک و مردوو و ماندووم
ئەعزای گیانم ئێش ئەکا نەک وەک ئەنیشکە و زانووم
زۆر بیر ئەدەم بە دنیا بێ ماڵ و وەزع و خانووم
خەفەتی تۆیشم زۆرە چۆن بێوەفای نەودوانووم
کاوڕی مەولووی پێغەمبەر بوویتە هەوێی کەیبانووم
نەرمە نەرمە نەرمە نەرمە گشت گیانی نەرمە
چارشێوەکەت لادە ئیسە کەی وادەی شەرمە
تا ئەو ڕۆژەی بمرم کەوشەکەی تاجی سەرمە
دنیا مەنع و لۆمەم کا خۆشم ئەوێ خوێنی گەرمە