حەمە قوتو

کەنیلێ

بە دەنگی: حەمە قوتو
شێوەزار: سۆرانی
313
کەنیلێ کەنیلێ کەنیلێ گیان کەنیلێ هەردوو چاوەکەم
کەنیلێ خۆ من ڕاوچی نیم، کەنیلێ ڕاوی تۆ ئەکەم

کەنیلێ تۆ بڵێ بە دایکی(ت) کەنیلێ نوێژی چی ئەکا
کەنیلێ تۆ بڵێ بە باوکی(ت) کەنیلێ نوێژی چی ئەکا
کەنیلێ با تۆ بیا بە من کەنیلێ خوا عەفووی ئەکا
کەنیلێ کەنیلێ کەنیلێ گیان کەنیلێ هەردوو چاوەکەم
کەنیلێ خۆ من ڕاوچی نیم، کەنیلێ ڕاوی تۆ ئەکەم

کەنیلێ بەفری هەورامان کەنیلێ تک تک ئەبارێ
کەنیلێ بەفری هەورامان وەی وەی تک تک ئەبارێ
کەنیلێ با بیا لە گۆنای کەنیلێ نازک و نازدارێ
کەنیلێ کەنیلێ کەنیلێ گیان کەنیلێ هەردوو چاوەکەم
کەنیلێ خۆ من ڕاوچی نیم، کەنیلێ ڕاوی تۆ ئەکەم

کەنیلێ هاوڕێی هەیاسەی کەنیلێ ژن هەورامانی
کەنیلێ شایی و هەڵپەرکێ کەنیلێ لەو ناو باخانی