عادڵ هەورامی

کەنیلە

بە دەنگی: عادڵ هەورامی
شێوەزار: سۆرانی
279
ئای بینایی دیدەکەم تۆی کوترە برنجییە
دەی بێ و با ماچت کەم کوڵمەکەت نارنجییە
دووریت ڕوخساری ئۆی جوانیمی شێواند
چون کڵپەی ئاگر گیان دەروونمی سووتاند
کەنیلە بۆت بمرم بەو شەدەی لاری تۆ
بێوەکە بێوەفا کوا مەیلی پاری تۆ

لە غوربەتیمدا مەستی خەیاڵ بووم
چون دەفی دەروێشێ گیان بە ناڵە ناڵ بووم
چون کڵپەی ئاگر گیان دەروونمی سووتاند
کەنیلە بۆت بمرم بەو شەدەی لاری تۆ
بێوەکە بێوەفا کوا مەیلی پاری تۆ

دەنگی گەرمەشین ئۆی بێزاری گیانم
چون هەوری بەهار گیان چاو بە گریانم
چون کڵپەی ئاگر گیان دەروونمی سووتاند
کەنیلە بۆت بمرم بەو شەدەی لاری تۆ
بێوەکە بێوەفا کوا مەیلی پاری تۆ