ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
ئەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
ئەی ژیانی من ئەی ڕۆحی ڕەوان
ئەی گلێنەکەی دیدەی بێخەوان
ئەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ئەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
ئەی من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆ
ئەی من گیرۆدەی زۆلفی خاوی تۆ
تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من
گوێ نادەی بە ئاهـ زامی سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێباکی لە تین قرچەی دەروونم
ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
ئەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان