ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
ئەی شەمی بە شەوق چلچرای شەوان
ئەی ژیانی من ئەی ڕۆحی ڕەوان
ئەی گلێنەکەی دیەی بێخەوان
ئەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ئەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
هەر من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆ
هەر من گیرۆدەی زۆلفی خاوی تۆ
بێ مروەتیت کرد هەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم
هەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لە بیر چووەوە