بۆ مەزرای ئاواتی من تۆی نەوگوڵی عیشق و وەفاداریبۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم ئەتۆی ئاوازی دڵداریلە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بووخۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بووپەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووینبەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووینلە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بووخۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوولە بیرت چوو ئەو شەوە ئاسمانی ژین ئەستێرەباران بوومەلی ڕۆح لە عیشقی تۆ ئەی نازەنین مەست و غەزەلخوەن بوووەرە دیسان با لە نێو عیشقی وەسڵی تۆ بمخاتە ڕووناکیڕووکەین لە قیبلەی وەفا سەرمەستی و سەفا هەردوو بە دڵپاکیپەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووینبەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووینلە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بووخۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو