ئیسمائیل سابوور

پەپوولەی ئازادی

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
232
بۆ مەزرای ئاواتی من تۆی نەوگوڵی عیشق و وەفاداری
بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم ئەتۆی ئاواتی دڵداری
وەرە دیسان با لە نێو عیشق و نازی تۆ ڕووبکەینە ڕووناکی
ڕووبکەینە قیبلەی وەفا سەرمەستی و سەفا هەردوو بە دڵپاکی

پەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووین
بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین
لە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
لە بیرت چوو ئەو شەوە ئاسمانی ژین ئەستێرەباران بوو
مەلی ڕۆح لە عیشقی تۆ ئەی نازەنین مەست و غەزەلخوەن بوو