بولبولی باڵشکاوی وەختی گوڵمهەر شەپۆلان دەدا دڵی لە کوڵمموغی بێ ئاگری شەوی یەڵدامچاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدامکەوی بێدەنگی نەوبەهارانمگوڵی بێڕەنگی چاو لە بارانمکونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشمسێبەری نازەنینی ڕەشپۆشمکێلی گۆڕی شەهیدی گومناومتاکەداری کڕووزی بێ ئاومدەفتەری شیعری شاعیری ڕووتمشەمی سەرگۆڕ و داری تابووتمکونی گیراوی کۆنە شمشاڵمخەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵمکونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشمسێبەری نازەنینی ڕەشپۆشمچڵە ڕێحانی دوورە دێراومسازی ناسازی هەڵپەسێراومتکە ئاونگی سەر گەڵای زەردمخەستە و دەردەداری چی دەردمئاخرین تیشکی خۆری پاییزمشاعیری پیری توڕە و زیزمچۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیمخۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیمکێلی گۆڕی شەهیدی گومناومتاکەداری کڕووزی بێ ئاومدەفتەری شیعری شاعیری ڕووتمشەمی سەرگۆڕ و داری تابووتمکونی گیراوی کۆنە شمشاڵمخەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم