تۆش بەجێم دێڵی ئازیز تۆش بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
تۆخدا وام بەجێ بێڵە
وەک چۆن تەم و مژ شاخ بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە ئازیز وام بەجێ بێڵە
تۆش بەجێم دێڵی ئازیز تۆش بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
ئازیز وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تا دار زار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە