تۆش بەجێم دێڵی
زۆر باش دەزانم تۆش بەجێم دێڵی
تۆش سەرخۆش ئەبی وەک بادەیێکی بۆش
بەجێم دێڵی
وەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێ
وەک چۆن تەم و مژ شاخ بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
چۆن وشەی تا دار زار بەجێ دێڵێ
تۆش بەجێم دێڵی
ئەگەر دەزانی ئەمجارە بڕیارەکەت دوا بڕیارە
ناونیشانی خۆت بگۆڕە
جێ پێکانمان بسڕەوە لە ژێر ئاسمانی ئەو شارە
ئەوسا خوات لەگەڵ
چۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
چۆن وشەی تا دار زار بەجێ دێڵێ
وام بەجێ بێڵە
هۆنراوە: پەشێو