نەجمەدین غوڵامی

هەڵاڵە وەرە

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
309
لە نێو کیژانا تەنیا هەڵاڵە
دڵی خەمینە و ئامان لە سووچی ماڵە
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان ساتێ هەڵپەڕە

ئاخر دیاری ئامان یاری بێوەفای
دەسەی چنوورە و ئامان ماوەتەوە لای
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان ساتێ هەڵپەڕە

هەڵاڵە دەڕوا بۆ خەیاڵی دوور
ئەڕوانێ جار جار بۆ چەپکەی چنوور
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان ساتێ هەڵپەڕە

دڵم گوڵێ بوو ئامان بۆچیت هەڵوەراند
بۆچی ئاوێنەی ئامان ئەوینت شکاند
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان ساتێ هەڵپەڕە

جار جارێ فرمێسک لە چاوی سوورا
ئەبارێنە سەر ئامان چەپکەی چنوورا
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان ساتێ هەڵپەڕە

تۆ دەوڵەمەند و ئامان من کیژێ نەدار
بە غەیری وەفای ئامان چی هەیە هەژار
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان ساتێ هەڵپەڕە

سوێندم بە سۆزی دڵەی ئەسیرم
تا ساتێ ماوم ئامان هەر وای لە بیرم
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان ساتێ هەڵپەڕە