سوێندم بە سۆزی مەڕۆ بە لەنجە دڵەی ئەسیرم
تا ساتێ ماوم ئەر وەی بەلەنجە هەر وای لە بیرم
کچێ هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم دا دەی تۆزێ هەڵپەڕە
کیژە جوانەکەم تاوێ هەڵپەڕە
ئەم ساتە لاشەم مەڕۆ بە لەنجە سارد ئەبێتەوە
چرای ژیانم مەڕۆ بە لەنجە ئەکوژێتەوە
ئاخ هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان تاوێ هەڵپەڕە
کیژە جوانەکەم تاوێ هەڵپەڕە
تۆ دەوڵەمەند و ئەر وەی بە لەنجە من کیژێ نەدار
تۆ دەوڵەمەند و مەڕۆ بە لەنجە من کیژێ نەدار
بە غەیری وەفا ئەر وەی بەلەنجە چی هەیە هەژار
کچێ هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم ئامان تاوێ هەڵپەڕە
کیژە جوانەکەم تاوێ هەڵپەڕە
دڵم گوڵێک بوو ئەر وەی بە لەنجە بۆچیت هەڵوەراند
بۆچی ئاوێنەی مەڕۆ بە لەنجە ئەوینت شکاند
هەڵاڵە وەرە هەڵاڵە وەرە
کیژە جوانەکەم تاوێ هەڵپەڕە