ئیسمائیل سابوور

شەدەلارەکەم وەرە

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
256
لێمگەڕێن دەردی من دەردی دڵە
دەردی دڵ سەختە عەلاجی موشکڵە
حاسڵی عومرم هەموو ئەم نوکتە بوو
تێگەیشتم عومری من بێحاسڵە

شەدەلارەکەم وەرە سەیرانی گوڵان جوانە
دە بێ گیانەکەم دە بێ سەمایە و مەی گێڕانە
سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

بێ بۆ جێژوان عیشق و شەیداییم
دڵتەزێنە دەردی تەنیاییم
مەستم لە نەشئەی دوو چاوانی
سەرخۆشی بادە و مەی گێڕانی
سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

شەدەلارەکەم وەرە سەیرانی گوڵان جوانە
دە بێ گیانەکەم دە بێ سەمایە و مەی گێڕانە
سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن