ئیسمائیل سابوور

شەدەلارەکەم وەرە ٢

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
231
شەدەلارەکەم وەرە سەیرانی گوڵان جوانە
دە بێ گیانەکەم دە بێ سەمایە و مەی گێڕانە
سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

بێ بۆ جێژوان عیشق و شەیداییم
دڵتەزێنە دەردی تەنیاییم
مەستم لە نەشئەی دوو چاوانی
سەرخۆشی بادە و مەی گێڕانی
سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

شەدەلارەکەم وەرە سەیرانی گوڵان جوانە
دە بێ گیانەکەم دە بێ سەمایە و مەی گێڕانە
سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوڵزاران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن