مەزهەر خالقی

شەدەلارەکەم وەرە

بە دەنگی: مەزهەر خالقی
شێوەزار: سۆرانی
318
شەدەلارەکەم وەرە سەیرانی گوڵان جوانە
دە بێ گیانەکەم دە بێ سەمایە و مەی گێڕانە

سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوراڵان
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

بێ بۆ جێژوان عیشق و شەیداییم
دڵتەزێنە دەردی تەنیاییم
مەستم لە نەشئەی دوو چاوانت
سەرخۆشی بادە و مەی گێڕانت
سەر دەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گۆنا گوراڵان
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن

وەرە بانی چاو وەرە سەیران و گوڵبارانە
وەرە گیانەکەم وەرە پایەنازی تۆ گیانە
وەختێ کە هاتی غەمت لابردم
لەم چەمەنزارە مەستت کردم
وەختێ کە هاتی سەر لای ئێوارە
بەم لەنجە و لارە دڵت بردم

بێ بۆ جێژوان عیشق و شەیداییم
دڵتەزێنە دەردی تەنیاییم
مەستم لە نەشئەی دوو چاوانت
سەرخۆشم لە بادە گێڕانت

سەردەستەی یاران جێگەی نازداران
کۆڕی دڵداران ئەتپەرەستن
وەک جاری جاران گوڵە و گوڵباران
جەم بوون لە جێژوان هەموو مەستن