سیروس ئیمامی

نیشتمان

بە دەنگی: سیروس ئیمامی
شێوەزار: سۆرانی
188
نیشتمان بە سۆز بە ئاهـ و ناڵە
بۆ سەربەرزی تۆ دەکەم سکاڵە
نیشتمان بێ تۆ ژینم مەحاڵە
هەنگوێنی شیرین بە زارم تاڵە
نیشتمان تا هەی هەر ئاوەدان بی
لانی ئازادی کیژ و کوڕان بی

دەبێ بە سەنعەت بڕازێیەوە
بە کشت و کاڵت بحەسێیەوە
خۆ بژی ببی و ببووژییەوە
سەرت بەرز بێت و نەپاڕێیەوە
نیشتمان تا هەی هەر ئاوەدان بی
لانی ئازادی هونەروەران بی

نیشتمان دەبێ ئەتۆ بمێنی
لە بەرانبەر کەو وەک باز بخوێنی
بێ تۆ ئاوارەم نیمە بەڵێنی
بە تۆ دەنازم دنیایەک دێنی
نیشتمان تا هەی هەر ئاوەدان بی
لانی ئازادی هونەروەران بی
نیشتمان تا هەی هەر ئاوەدان بی
لانی ئازادی کیژ و کوڕان بی