تاها ڕەسوولیان

شیرین بەهارە

بە دەنگی: تاها ڕەسوولیان
شێوەزار: سۆرانی
232
شیرین بەهارە بەهاری شادان
بێبەهرەن لە ژین گەل نامرادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشیی
گشتی پیرۆزی گەردن ئازادان

مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی تا نەکەی زیان
لە زڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ
پەیوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ ژیان

بێ دابنیشین لە بن هەناران
کۆڕێ ببەستین چون مەی گوساران
بێ دابنیشین لە بن داری بەی
نەختێ بنۆشین لە خۆشاوی مەی

شیرین ئەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەوداڵی غونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە و هیوای من هەزاری
من بێزار لە مۆم تۆ بۆ بووی بێزار