ناسر ڕەزازی

حەریر حەریرە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
504
مەقام:
گا دەگریم گا دەسووتێم غەرقی ئاو و ئاورم
ئاخ لەبەر بەختی سیا نازانم ئەز بۆچ نامرم
هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەمع و من پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زوخاڵ قەت ئارام ناگرم
گۆرانی:
ئای مەگەر من کوورەی کاڵێ گیان زڕنگەرانم
ئای هەر سات ئاگرێ جوانێ گیان بەر ئەی لە گیانم
ئای حەریر حەریرە حەریرە حەریر هەر یەسە
ئای حەریر حەریرە حەریرە حەریر هەر یەسە
دەمکوڵ و پاچەرموو جوانێ گیان چوو بۆ مەدرەسە
ئای تو مەرگی براکەت کاڵێ گیان جەفا و جەور بەسە
ئای ڕەنگم زەرد نەبوو کاڵێ گیان تۆ کردت بە بەی
ئاخ کافر دڵ لە سەنگ جوانێ گیان تامڵ کەم تا کەی
ئای حەریر حەریرە حەریرە حەریر هەر یەسە
ئای حەریر حەریرە حەریرە حەریر هەر یەسە
دەمکوڵ و پاچەرموو جوانێ گیان چوو بۆ مەدرەسە
ئای تو مەرگی براکەت کاڵێ گیان جەفا و جەور بەسە