سەیران عوسمان

لە یارەوە

بە دەنگی: سەیران عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
212
لە یارەوە
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ نیهانییا
لەگەڵ شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام

بەرامەکەی گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەڕابی کامەرانییە
گوڵی هیوای ژیانەوە
گوڵی هیوام

چ نامەیێ؟
چ پەنجەیێ؟ چ خامەیێ؟
ئەوەندە دڵ دەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟
هۆنراوە: ئەحمەد هەردی