بازی دەوری بلواری یار گوڵی لالەزاری من
شێخ و مەلا کۆ دەبن دوعا دەکەن بەدڵ بۆ من
لەسەر باڵای شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن
بەو شێخە و بەو ئایەتە جوانە ئەو خاڵ و خەتە
مڵکی سابڵاخی پێ بدەی هێشتا نیوەی قیمەتە
خودا بۆ خۆی دەزانێ ئەو دڵەم بۆ وی لەتلەتە
بازی دەوری بلواری یار گوڵی لالەزاری من
شێخ و مەلا کۆ ئەبن دوعا دەکەن بەدڵ بۆ من
لەسەر چاوی شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن
هەرچەن دەکەم خەیاڵان ئەو دڵە شێتەم ناسرەوێ
کوڵی گریانی گرتووە و هەر دەڵێ یارم دەوێ
بازی دەوری بلواری یار گوڵی لالەزاری من
شێخ و مەلا کۆ دەبن دوعا دەکەن بەدڵ بۆ من
لەسەر چاوی شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن