حەسەن زیرەک

بۆچی منت ناوێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
409
دەبم بە غولام بۆ چاوی کاڵت
خۆ من گاور نیم جوانێ گیان هاتوومە ماڵت
خۆ من گاور نیم گیان و گیان هاتوومە ماڵت
بۆچ منت ناوێ بۆچی منت ناوێ
خۆ من وە بێ تۆ گیان و گیان دڵم ناسرەوێ
خۆ من وە بێ تۆ گیان و گیان هەڵناکەم تاوێ

دەبم بە غولام بۆ چاوی مەستت
خۆ من گاور نیم خانم گیان کەوتوومە دەستت
بۆچ منت ناوێ بۆچ منت ناوێ
توخدا دا دەی پێم بڵێ بۆچ منت ناوێ
خۆ من وە بێ تۆ گیان و گیان هەڵناکەم تاوێ
خۆ من وە بێ تۆ ئەی هاوار دڵم ناسرەوێ

شل شل بمکوتن بە نەباتەوە
شل شل بمکوتە گیان گیان بە نەباتەوە
بمنێرە زەخمی بمرم دەی سەر گۆناتەوە
بۆچ منت ناوێ بۆچ منت ناوێ
دا دەی پێم بڵێ توخدا بۆچ منت ناوێ
خۆ من وە بێ تۆ ئەی هاوار هەڵناکەم تاوێ
خۆ من وە بێ تۆ چی بکەم دەی دڵم ناسرەوێ

هەتا مەیلت بوو بە مەیلت ژیام
ئێستا تۆ بێ مەیلی گیان ئەمنیش دڵنیام
بۆچ منت ناوێ بۆچی منت ناوێ
خۆ من وە بێ تۆ گیان و گیان هەڵناکەم تاوێ
خۆ من وە بێ تۆ شۆرەژن ناسرەوم تاوێ

هەتا مەیلت بوو بە مەیلم کردی
ئێستا تۆ بێ مەیلی برۆ وامزانی مردی
بۆچ منت ناوێ بۆچی منت ناوێ
خۆ من وە بێ تۆ ئەی هاوار هەڵناکەم تاوێ
خۆ من وە بێ تۆ چی بکەم دەی دڵم ناسرەوێ