جەلال سەعید

ڕۆژگارێکە من چاوەڕێی

بە دەنگی: جەلال سەعید
شێوەزار: سۆرانی
326
ڕۆژگارێکە من چاوەڕێی خێڵی کوێستانچی ئێوەمە
زەمانێکە بۆت دەسوتێم لەدوری تۆیە بێوەمە (شیوەنمە)
چلەی زستانیش بەسەرچو بەفری چیاش توایەوە
سەبەب چی بوو بەهاریش هات خێڵە سارد نەگەڕایەوە
فووی شمشالم تا درەنگی شەو هەر مەینەت و هەر جەفایە
دێوانەی شەم منم ئەمڕۆ حەسرەت کێشان کەی ڕەوایە
لەغوربەتی عەشقی تۆیە غەم بەسەرما زاڵتر بووە
شەڕاب لە ئاهی هەناسەم خەستر بووە و تاڵتر بووە