خۆشەویستەکەم ئەگەڕێتەوە
هەر لە ئێستاوە بەخێر بێتەوە
لەو ڕۆژەوە یارەکەم ڕۆیشتووە
خەو لەو دوو چاوەی من نەکەوتووە
خوایە تۆ بیکەی ئاو هەڵنەسابێ
لافاو ڕێگاکەی لێ تێک نەدابێ
نازانم کاتێ ئەچمە پێشوازی
بەکام دیاری جوان بکێشم نازی
گوڵ بە پێشکەشی شەرمەزار ئەبێ
ڕووی ئەو دەرکەوێ کەی گوڵ دیار ئەبێ
گەر بڵێم فەرموو ئەوە چاوانم
بێ چاو بم بە چی لە ڕووی بڕوانم
ئەوە چاوەڕێم یار بگەڕێتەوە
بەخێر بێتەوە یار بەخێر بێتەوە
خۆشەویستەکەم ئەگەڕێتەوە
هەر لە ئێستاوە بەخێر بێتەوە