حەسەن زیرەک

ئامینێ و ئامین

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
472
ئامینێ و ئامین ئەی دەردم تاو تاوە
ئامینێ و ئامین وەی دەردم تاو تاوە
شەو لە ناڵەی من ئەی سیروان بێ ئاوە

ئەوە مانگ هەڵات ئەی دای لەناو هۆبە
ماچکردن خۆشە وەی نۆبە بە نۆبە
ئامینێ و ئامین ئەی دەردم بوو کافی
بۆچم دەکوژی هەی بە بێ ئینسافی

ئەوە مانگ هەڵات ئەی دەربەند بوو خاڵی
دەبێ بیپۆشم ئەی بەرگی عەبداڵی
شل شل دەیپێچم ئەی پەنجەی نەناڵی
ئامینێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
قۆڵەکەت دانێ بیکە بە سەرینم
ئامین تاقانەی وەی مەرگت نەبینم
چوونکێ تاقانەی قەت مەرگت نەبینم

ئەوە مانگ هەڵات وەی دای لە پردی سوور
ئەوە مانگ هەڵات ئەی دای لە پردی سوور
جێژوان خاڵیە بۆچ نەهات قەدبلوور
ئامینێ و ئامین بە تۆم دەڵێن کاڵێ
ڕیشوەی شەدەکەت ئەی عەرزی دەماڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێی بێڵین ماڵێ
خەتای من نییە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

ئەوە مانگ هەڵات ئەی مانگ خەیلێ بەرزە
ئەوە مانگ هەڵات وەی مانگ خەیلێ بەرزە
دۆست و دەستگیران ئەی هەر ئەمشە فەڕزە
دۆست و دەستگیران خۆ هەر ئەمشە فەڕزە
ئامینێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
قۆڵەکەت دانێ بیکە بە سەرینم
چوونکێ تاقانەی قەت مەرگت نەبینم
ئامینێ تاقانەی قەت مەرگت نەبینم

ئەوە مانگ هەڵات ئەی مانگی یەک شەوە
ئەوە مانگ هەڵات ئەی مانگی دوو شەوە
لە کێو و شاخان ئەی چریکەی کەوە
لە کێو و شاخان هەر چریکەی کەوە
ئامینێ و ئامین بە تۆم دەڵێن کاڵێ
هەستە با برۆین وەی بە جێی بێڵین ماڵێ
خەتای من نییە خۆ دڵ بۆت دەناڵێ
ڕیشوەی شەدەکەت ئەی عەرزی دەماڵێ