نەوید زەردی

هەم تۆم خۆشدەوێ هەم ئەویش

بە دەنگی: نەوید زەردی
شێوەزار: سۆرانی
215
کە من تەنیا جارێک بژیم
هەم تۆم خۆشدەوێ هەم ئەویش
کە من تەنیا جارێک بژیم
نە تیشکی ڕۆژ دەتۆرێنم
نە تریفەی مانگەشەویش
ئەگەر دوو جار ژیابام
خۆشەویستم هەر تۆ دەبووی لەمەیانا
لەویتردا
ئەوم دەکرد بە تاقانە
بەڵام چیبکەم

کە من تەنیا جارێک بژیم
چارەم نییە
هەم تۆم خۆشەوێ هەم ئەویش
هەم تیشکی ڕۆژ دەپەرستم
هەم تریفەی مانگەشەویش