قادر دیلان

فریشتە

بە دەنگی: قادر دیلان
شێوەزار: سۆرانی
344
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
زوڵفی خاو ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە

باڵای وا دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
وا دیارە من نەمدیوە
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر

لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لاملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک وەک فریشتە
ئاخ وەسفی من زۆر درشتە

من هەر ئەوەندەم لە دەست دێ
کە دێت وەک کەو تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم یەک هەناسە
پڕ لە پەرستن لە تاسە