مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

زاوا لە بووکێ مەدە

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
310
جا لەبەر دەرکەیاندا دارە هەنجیرە یان هەنارە
غەم لەشکری کێشاوە بۆ سەر ئەمنی بێچارە
یا خودا لێی ممبارەک بێ ئەڵقە و دەرزیلە و گوارە

ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە بۆ لێی دەدەی لە بووکێ
دە ماڵە خۆت بەردەدەی گریان و نووکە نووکێ
بابی لێت عاجز دەبێ، دایکی لێت دەکا تووکێ

دەبڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستیت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو نەحلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕوحمی خودات لە دڵدا نییە کافرەی بێ دین و ئیمان

ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە بۆ لێی دەدەی لە بووکێ
دە ماڵە خۆت بەردەدەی گریان و نووکە نووکێ
بابی لێت عاجز دەبێ، دایکی لێت دەکا تووکێ

ئەرێ جا لەبەر ئەو سینگەت دەمرم تەختە دەڵێی فەنەرە
دوێنێ قەبزی نووسیوە دەڵێ قەرزت لەسەرە
دەسماڵەکەی نایلۆنە کەوایەکەی مەخمەرە
ناوێرم نێوی بێنم دەزانم باسی سەرە

ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە دەڵێی دەنیات نەدیوە
دە ماڵێ خۆت بەردەدەی ئەو زریوە و قریوە
جووتێگ شەمامەی ڕەنگین سەر سینگی دادڕیوە

ئەرێ نێوانی سینگ و مەمکت خۆ دوڕ و لەعل و گەوهەرە
دەڵێ بۆ تۆم ڕاگرتبوو هەتیوە قوڕبەسەرە
ساعەت لە دەوازدەی شەوێ دێمە جێژوانێ وەرە
دەسماڵەکەت نایلۆنە کەوایەکەت مەخمەرە

ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە بۆ لێی دەدەی لە بووکێ
دە ماڵە خۆت بەردەدەی گریان و نووکە نووکێ
بابی لێت عاجز دەبێ و دایکی لێت دەکا تووکێ

ئەرێ هانێ جەرگم هەلدڕن جا بە دەبان و نەشتەری
چەندم جێژوان لەگەڵ کرد بەر پەنجەرە و دوودەری
هێشتا لێم بووە بە ناشی دەڵێ کابرا کوێندەری
هەمووکەس دۆستی خۆی گرت من و تۆ خۆڵمان بە سەری

ئەرێ زاوا لە بووکێ مەدە بۆ لێی دەدەی لە بووکێ
دە ماڵە خۆت بەردەدەی گریان و نووکە نووکێ
بابی لێت عاجز دەبێ و دایکی لێت دەکا تووکێ