زاوا لە بووکێ مەدە دەڵێن لە بووکت داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی سەر و شەدەی شێواوە
ناسکێ دەبەم و دەڕۆم یەکسەر دەچمە میراوە
ئەرێ دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دەستم برد بۆ مەمکانی
دەمگوت عاشقی باڵاتم بۆ بە دەردم نازانی
فەرمووی ئەمنیش بە دڵی تۆم چون عاشق و ماڵوێرانی
زاوا لە بووکێ مەدە دەڵێن تازە لێت داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و شەقڵاوە
لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
ئاوری لە من بەرداوە ناسکێ دایکی منداڵە
بێوەژنە یان کچە هەر دەڵێی شەکی کاڵە
ئاوری لە من بەرداوە مەمکی وەک پرتەقاڵە
زاوا لە بووکێ مەدە تۆخودا لە بووکێ مەدە
ئەگەر لە بووکێ دەدەی تێک دەچێ دەسرە و شەدە
نازێ دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و نەغەدە
شەوگەڕ و داوەت خۆشە مەرد بە لە منی تێک مەدە
سی شەوەی ڕەمەزانێ فەرزە لەسەر ئومەتێ
لە دنیایە بۆم نەبووی چت لێ بکەم لە قیامەتێ
سینگ کاغەزی بدەنێ جا بدا لێی بە خەتێ
زاوا لە بووکێ مەدە چۆن دڵی هاتووە لێی داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی دیم سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و شەقڵاوە
کەی دانیشین دوو بە دوو قەد باریکەی خاڵ لە ڕوو
مەمکێکت وێنەی هەنار یەکی خڕە وەک هوڵوو
سینگت کارخانە قەندە لەسەر چۆمی جەغەتوو
جا قوڕی دونیام وەسەر کەن ڕۆیی و لە دەستم دەرچوو
زاوا لە بووکێ مەدە دەڵێن لە بووکت داوە
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی سەر و شەدەی شێواوە
ئەسمەر دەبەم و دەڕۆم دەچمە شنۆ و شەقڵاوە