ئەی بە لەرز و لەرز و لەرز و لەرزو دەی وەرە بەلەرزانە
بە لەرز و لەرز و لەرز و سووک وەرە بەلەرزانە
گێلگێلەکەی دەوری سەرت پەخشه پەرێشانە
هێزی پێم نییە وەی بچمە بان یاڵێ
هێزی پێم نییە بچمە بان یاڵێ
ئاخۆم یارەکەم وا لە چ ماڵێ
ئەی وەی بە لەرزانە گیان گیان بەلەرزانە
گێلگێلەکەی دەوری سەرت پەخشە پەرێشانە
ئەرێ جوان و مێهرەبانە
هێزی پێم نییە من بڕۆم بە ڕێدا
هێزی پێم نییە بڕۆم بە ڕێدا
چوون یار نەخۆشە کەوتووە لە جێدا
چوون یار نەخۆشە ئەرێ کەوتووە لە جێدا
ئەی وەی بەلەرزانە شەنگێ بەلەرزانە
گێلگێلەکەی دەوری سەرت پەخشە پەرێشانە
جوان و زێدەجوانه
هێزی پێم نییە من بچمە ماڵیان
سەبارەت بە یار پرسم ئەحواڵیان
سەبارەت بە یار من بپرسم حاڵیان
ئەی وەی بەلەرزانە جوانێ بە لەرزانە
گێلگێلەکەی دەوری سەرت پەخشە پەرێشانە
ئەرێ جوان و مێهرەبانە
هێزی پێم نییە بڕۆم بدوێنم
هێزی پێم نییە من بڕۆم بدوێنم
من وەک پەروانە مەگەر خۆم بسووتێنم
وەکوو پەروانە مەگەر خۆم بسووتێنم
ئەی وەی بەلەرزانە ناسکێ بە لەرزانە
گێلگێلەکەی دەوری سەرت پەخشە پەرێشانە
ئەرێ جوان و مێهرەبانە
هێزی پێم نییە بڕۆم ڕاوەستم
هێزی پێم نییە بڕۆم و ڕاوەستم
چون شێت و شەیدای مەڕۆ دوو چاوی مەستم
چون شێت و شەیدای دوو چاوی مەستم
ئەی وەی بە لەرزانە جوانێ بە لەرزانە
بە لەرز و لەرز و لەرز و شەنگێ بە لەرزانە
گێلگێلەکەی دەوری سەرت پەخشە پەرێشانە
ئەرێ جوانە و مێهرەبانە