کانی

تۆ بێبەشم مەکە

بە دەنگی: کانی
شێوەزار: سۆرانی
278
هەتاکوو من تۆم بێ لە نەشئەی نەوبەهارم چی
لە سێبەری کۆسارم چی لە گوڵزارم چی
زڕەی لەرزانەت بێ لە زەمزەمەی جۆبارم چی
لە بولبولی شێت و شەیدای لالەزارم چی
تۆ بێبەشم مەکە لە گوڵشەنی جوانیت
لە نیونیگا و لەنجەی مەستانەی ڕێی کانیت

عەتری زوڵفانت بێ لە عەتری سەرکوێستانم چی
لە وەنەوشەی ناو گوڵزار و گوڵستانم چی
ئەبووژێتەوە گیان بە پێکەنینی مەستانە
بە نیونیگای پڕ لە نازی ئەو چاوە جوانە
تۆ بێبەشم مەکە لە گوڵشەنی جوانیت
لە نیونیگا و لەنجەی مەستانەی ڕێی کانیت
هەتاکوو من تۆم بێ لە نەشئەی نەوبەهارم چی
لە سێبەری کۆسارم چی لە گوڵزارم چی
زڕەی لەرزانەت بێ لە زەمزەمەی جۆبارم چی
لە بولبولی شێت و شەیدای لالەزارم چی
تۆ بێبەشم مەکە لە گوڵشەنی جوانیت
لە نیونیگا و لەنجەی مەستانەی ڕێی کانیت